سەردێڕ:

ئیسرائیل مەرجی نوێی بۆ ئاگربەست لەگەڵ لوبنان راگەیاند

PM:12:27:21/10/2024

3584 جار خوێندراوەتەوە

ئیسرائیل مەرجی نوێی هەیە بۆ ئاگربەست لە لوبنان، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە ئەمڕۆ نێردراوی ئەمریکا بگاتە لوبنان و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.


پێگەى ئاکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل مەرجەکانی خۆی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان داوەتە بەرپرسانى کۆشکى سپی و تاوەکو ئێستاش ئەمریکا هیچ وەڵامێکی ئیسرائیلی نەداوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل داوای کردووە هەرکاتێک بیەوێت بتوانێت ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە سەر سنوورى لوبنان ئەنجام بدات بۆ کۆتاییهێنان بە ژێرخانى سەربازیی حزبوڵا و مەرجێکی دیکەشی ئەوەیە کە بتوانێت ئاسمانی لوبنان بەکاربهێنێت.

باس لەوەشکراوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئامۆس هۆکستین نێردەی ئەمریکا سەردانی بەیروت بکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانەکانی لە لوبنان و دامەزراوە داراییەکانى حزبوڵا.













گەلەری