سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوورى کۆیە کەسێک گیانى لەدەستدا و چواری دیکە بریندار بوون

AM:11:11:21/10/2024

1264 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری کۆیە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکە بریندار بوون.


هاتوچۆی کۆیە لە راگەیەنراوێکدا باسى لەوە کردووە، رووداوەکە لەسەر رێگای کۆیە - هەولێر نزیک گوندی سماق شیرین روویداوە، کە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.

ئەوەشی خستووەتە روو، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا.

ئەمە لەکاتێکدایە، رووداوەکانى هاتوچۆ بە هۆکارێکى سەرەکی گیانلەدەستدان لە هەرێم هەژمار دەکرێن بەجۆرێک بەپێی ئامارەکان لەماوەى پێنج ساڵی رابردوودا سێ هەزار کەس بەو هۆکارە گیانیان لەدەست داوە، هاوڵاتیان و شۆفێرانیش خراپیی و یەک سایدی رێگاکان بە هۆکاری سەرەکی زۆریی رووداوەکانی هاتوچۆ دەزانن.













گەلەری