AM:12:01:21/10/2024
3600 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی عێراق رایگەیاند، پلەکانی گەرما بە شەش پلە دادەبەزن و لەمشەوەوە دابەزینەکە دەستپێدەکات.
کەشناسی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بارسەتە هەوایەکی ساردەوە پلەکانی گەرما لە عێراق دادەبەزن و لەمشەویشەوە دابەزینەکە هەستی پێدەکرێت.
باسی لەوەش کردووە، پلەکانی گەرما بە شەش پلە دادەبەزن و هەموو عێراق
دەگرێتەوە.
هەر ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی
کەشوهەوای بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوە کراوە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان زۆرینەی کاتەکان
ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.