چەند وردەکارییەکی نوێی سەبارەت بە وەشانی داهاتووی ئەپڵ لە iPhone 17 Pro وiPhone 17 Air بڵاوکرایەوە کە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی کامێرا و بیرگە لەم وەشانەدا ڕوون دەکاتەوە.
شارەزای بواری تەکنەلۆجیا جێف پو چەند وردەکارییەکی نوێی سەبارەت بە وەشانی داهاتووی ئەپڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، " کۆمپانیای ئەپڵ دەستیکردووە بە کارکردن لەسەر پەرەپێدانی نەوەی نوێ لە مۆبایلەکانی ئایفۆن، کە بریتییە لە وەشانێکی جیاوازی Air بە دیزاینێکی تەنکتر بە بەراورد بە وەشانی تری مۆبایلەکانی تری ئایفۆن".
ئەو وردەکاریانەی کە پو ئاماژەی پێکرد دەریدەخەن کە مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٧ پرۆ و ئایفۆن ١٧ پرۆ ماکس نوێکردنەوەیەکی گەورە لە کامێراکەیدا دەکرێت کە هەستەوەری ٤٨ مێگاپێکسڵ لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا کامێرای سێڵفی لەم وەشانەدا لەگەڵدایە بە ڕوونی ٢٤ مێگاپێکسڵ بە بەراورد بە کامێرای سێڵفی لە وەشانی 16 Pro کە تایبەتمەندی ١٢ مێگاپێکسڵی هەیە.
لەلایەکی ترەوە مۆبایلی iPhone 17 Air ئامانجی گرنگیدان بە دیزاینێکی تەنک و سووک هەروەها هەستەوەرێکی سەرەکی ٤٨ مێگاپێکسڵی لەگەڵدایە، لەگەڵ کامێرای سێڵفی ٢٤ مێگاپێکسڵ، ئەمەش یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ئەوەی لە وردەکارییەکانی پێشوودا باسکرابوو سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئەدای وێنەگرتن لەم وەشانەیدا.
لە ڕاپۆرتە نوێیەکەدا ڕوونکراوەتەوە کە کۆمپانیای ئەپڵ ئامانجی پاڵپشتیکردنی ئەم وەشانە بە توانایەکی گەورەتر لە بیرگەدایە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد، بڕیارە وەشانی پڕۆ خاوەنی ڕامی 12 گێگابایت بێت،
ئەپڵ iPhone 17 Air بە ڕامی ٨ گێگابایت پێشکەش دەکات کە هاوشێوەی ئایفۆن ١٦ پرۆیە و دزەپێکراوەکانی پێشووتر دەریانخستووە کە ئایفۆن ١٧ پرۆ شاشەیەکی ٦.٣ ئینجیی هەیە.
وەشانی iPhone 17 Pro Max بە قەبارەی شاشەی 6.9 ئینجە، هەروەها ئایفۆن 17 Air بە قەبارەی شاشەی 6.6 ئینج پێشکەش دەکات بە چیپی پڕۆسێسەری A19.
جێگەی باسە ئەم وەشانە نوێیەی ئەپڵ کە ساڵی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە پێشبینی دەکرێت زۆرترین وردەکاری و داهێنانی نوێ لە نەوەی داهاتووی مۆبایلەکانی ئایفۆن بکات.