سەردێڕ:

کۆمسیۆنی عێراق: سبەی ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنین

PM:11:02:20/10/2024

28300 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بە گشتی ٧٢٪ـێ دەنگدەرانی هەرێم بەشداری دەنگدانی گشتییان کردووە و سبەی ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنن.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، بە گشتی ٧٢٪ـێ دەنگدەرانی هەرێم بەشداری دەنگدانی گشتییان کردووە و ئامێرەکانیان هیچ کێشەیەکی تێدا نەبووە و پرۆسەکە سەرکەوتوو بووە.
باسی لەوەش کرد، دهۆک ٧٨٪ و لە هەولێر ٧٤٪ و سلێمانی ٦٥٪ و هەڵەبجەش ٦٩٪ـی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتیدا بەشدارییان کردووە و بە گشتیش ٧٢٪ـی دەنگدەران بەشدارییان کردووە. 
ئەوەشی خستە روو، تاوکو کۆتایی هاتنی دەوامی سبەی دەرگای تانەدان کراوەیە و سبەی ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنن. 

ئەمڕۆ، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوەچوو و دوو ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٦١٨ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو و پرۆسەکەش لەلایەن کۆسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بەڕێوەبرا.
















گەلەری