سەردێڕ:

سبەی پشووی فەرمییە

PM:10:51:20/10/2024

3188 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان پشووی فەرمییە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاوی کردەوە، سبەی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان پشووی فەرمییە و دووسبەینێ دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
هاوکات، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، هەرچەندە سبەی پشووی فەرمییە دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی مووچە بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەش کردووە، دەوام لەو بانکانەدا ئاسایی دەبێت کە مووچە تێیاندا دابەش دەکرێت. 
بەپێی خشتەکە سبەی، دەستەی وەبەرهێنان و دەستپاکی و ژینگە و دەزگای مین و ناوجەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆن و دیوانی چاودێری و مافی مرۆڤ و کاروباری ئەنفالکراوان و تەندروستی و دارایی مووچە وەردەگرن. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی دوو هەفتە حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی پارتی و یەکێتی دەستی بەسەر ئەو پارەیەدا گرتبوو کە بەغدا بۆ مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کردبوو. 














گەلەری