سەردێڕ:

نەوەی نوێ لە دهۆک سێیەم کورسی مسۆگەر کرد

PM:10:43:20/10/2024

5700 جار خوێندراوەتەوە

نەوەی نوێ دوای مسۆگەرکردنی کورسییەک لە هەڵەبجە لە دهۆکیش کورسی سێیەمی مسۆگەر کرد.


بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لە سلێمانی جیاوازی یەکێتی و نەوەی نوێ رێژەیەکی کەمە و تا ئێستا یەکێتی کورسییەک لەپێش نەوەی نوێوەیە و لە هەڵەبجەش کورسییەکی مسۆگەر کردووە.
لە دهۆکیش نەوەی نوێ سێ کورسی مسۆگەر کردووە و هێزی دووەمە و پێش یەکێتی و هێزە ئیسلامییەکان کەوتووە. 

ئەمڕۆ، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوەچوو ودوو ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٦١٨ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو و پرۆسەکەش لەلایەن کۆسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بەڕێوەبرا.















گەلەری