سەردێڕ:

راوێژکاری دارایی سودانی: عێراق خاوەنی نزیکەی ١٥٠ تۆن یەدەگی زێڕە

PM:03:59:19/10/2024

4548 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سودانی رایگەیاند، پشکی عێراق لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی زیادی کردووە و لە ئێستادا خاوەنی نزیکەی ١٥٠ تۆن یەدەگی زێڕە.


ئەمڕۆ شەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا عێراق خاوەنی نزیکەی ١٥٠ تۆن یەدەگی زێڕە و پابەندە بە گرتنەبەری هەر رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی یەدەگی زێڕ.

ئاماژەی بەوەش کرد، زێڕ ئامڕازێکی گرنگە بۆ پاڵپشتیکردنی بەهای دینار و گەیشتن بە سەقامگیریی ئابووری و بەرزکردنەوەی متمانەی وەبەرهێنەران بە ئابووریی عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادکردنی پشکی عێراق لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەڕێژەی ٥٠٪ بەراورد بە پشکی پێشوو.













گەلەری

‌بەپەلە