سەردێڕ:

کۆمسیۆن دڵنیایی دەدات؛ ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە دەتوانن دەنگ بدەن

PM:06:49:17/10/2024

1004 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە دەتوانن بەشێوەی تەخەتی دەنگ بدەن و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە دەتوانن بەشێوەی تەخەتی دەنگ بدەن و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابێت، بەڵام پێیویستە کارتی نیشتمانییان پێبێت.

شەوی رابردوو، کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە لەرێگەی دڵنیابوونەوە لە کارتی دەنگدەر و بەڵگەنامەیەکی دیکەوە دەتوانن دەنگ بدەن. بۆیە ئەو کەسانەی گومانیان هەیە کە پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە، پێویستە کاتژمێر ٧ـی بەیانی لە بنکەکانی دەنگدان بن.

ئەوەشی خستووەتە روو، پێویستە دوای دڵنیابوونەوە بەڵگەنامەکانی دەنگدەر لە دەفتەری دەنگدەراندا تۆماربکرێت و سەرجەم بەڵگەکانی دەنگدەرەکانی پێوە بێت ولەلایەن چاودێرانەوە واژۆبکرێت. دەشڵێت، دەبێت ئەو هەنگاوانە لەگەڵ هەموو دەنگدەرێکدا بگیرێتەبەر کە پەنجەمۆرەکەی نایخوێنێتەوە.

هاوکات، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە دەنگدانی گشتی و تایبەتیش بردنەژوورەوەی مۆبایل و وێنەگرتن لە بنکەکان قەدەغەیە و داوای لەو کەسانە کرد کە بەتەمەنن و پەنجەمۆرەکانیان ناخوێندرێتەوە لە کاتژمێر ٧ـی بەیانی بڕۆن بۆ دەنگدان تاوەکو بتوانن دەنگ بدەن و داواشی کرد ئەو کەسانە تاوەکو دەنگ نەدەن لە بنەکەکان نەچنە دەرەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ٢٠ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.













گەلەری