سەردێڕ:

بۆ ئەم هەڵبژاردنە پارتی یەکێتی جگە لە شەڕە جنێو هیچیان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان پێنییە

PM:09:13:16/10/2024

1068 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردنى ئەمجارە، جیاواز لە هەڵبژاردنەکانى دیکە، پارتى و یەکێتى تەنانەت بەڵێنى درۆینە و دووبارەشیان پێنەبوو، تەنها شەڕە جنێوى ساختەیان کرد، رۆژنامەیەکی بەناوبانگى جیهانیش نوسیویەتى، یەکێتی و پارتى لە بانگەشەى هەڵبژاردندا دژ بە یەکتر قسەى توندیان کردووە، لە بەرامبەریشدا نەوەی نوێ دەڵێت، ئەو حزبانە درۆ دەکەن و پێشوەختە لەسەر شەڕى میدیاییان رێککەوتوون.


پارتى و یەکێتى لەم هەلبژاردنەدا هیچ بەڵێنێکیان بۆ چاککردنى مووچە و پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران پێنیە، هیچ ناڵێن لەسەر دۆزینەوەى هەلى کار و دامەزراندنى گەنجانى بێکار و هیچ بەرنامە و پلانێکیشیان بۆ بونیادنانى ژێرخانى ئابوریی نەخستوەتە روو.

رۆژنامەی عەرەبى چاپی لەندەنی ئاماژەی بەوەش کردووە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت پارتی و یەکێتی درۆزن و گەندەڵن و ئەو دوو حزبە پێش وەختە لەسەر پڕوپاگەندەکانی هەڵبژاردن رێککەوتوون بۆ بەدەستهێنانی دەنگ.

رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، هەرێمی کوردستان بەدەست قەیرانێکی ئابورییەوە دەناڵێنێت، کە کاریگەری لەسەر جوڵەی بازاڕەکان دروستکردووە و نزیکە لە پەککەوتن، ئەمەش لە ئەنجامی پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا.

هەڵبژاردنى ئەمجارە لەلایەک دەرگایەکى خێرى کردووەتەوە بۆ گۆڕانکارى لەلایەکى دیکەوە، مەترسییداریشە ئەگەر خەڵک نەچن بۆ دەنگدان و جارێکى دیکە پارتى و یەکێتى دەربچنەوە، دۆخەکە زۆر مەترسیداردەکەن و خەڵک بە تەوەتى هەراسان دەکەن، بەڵام دەنگ بدەنە هێزێکی وەک نەوەی نوێ و ببێتە یەکەم بەڵینی داوە لەڕێگای ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداوە کێشەی موچە وبژێوی و سەرجەم چین وتوێژەکان چارەسەر بکات.













گەلەری