سەردێڕ:

دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنی پارەکەی بەغدا؛ ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە

AM:08:30:17/10/2024

15416 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ماوەی دوو هەفتە حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی پارتی و یەکێتی دەستی بەسەر ئەو پارەیەدا گرت کە بەغدا بۆ مووچەی مانگی ٩ـی مووچەخۆرانی هەرێم ناردبووی، بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاو بکرێتەوە.


بە گوێرەی راگەیەنراوی حکومەتی کاربەڕێکەر، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیستی مووچەی مانگی ٩ـی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاو بکرێتەوە و دواتریش دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە ئێستادا حکومەتی کاربەڕێکەر ٩٩٧ ملیار دیناریان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ پێویستە و شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆکانی لە بەغدا دەمێنێتەوە.

پێشتریش ئێن ئاڕ تی ئەوەی ئاشکرا کرد، بە بڕیاری بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دەست بەسەر ئەو پارەیەدا گیراوە کە بەغدا بۆ مووچەی مانگی ٩ ناردوویەتی، تا لە کاتی هەڵبژاردندا مووچە دابەش بکەن و ئەو مافە سەرەتاییەی هاوڵاتیان وەک بانگەشە بەکار بهێنن.













گەلەری