سەردێڕ:

کەشناسی پێشبینی نوێی بۆ کەشی ئەمشەو راگەیاند

PM:09:43:17/10/2024

32468 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمشەو نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى هەولێر دەبارێت و تا کاتەکانی بەرەبەیان بەردەوام دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى هەولێر.

ئاماژە بەوەش کراوە، بارینی نمەباران لەو ناوچانە تا کاتەکانى بەرەبەیان بەردەوام دەبێت.

هاوکات کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا راگەیاند و باسی لەوە کرد، لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی باران لە ئامێدی باریوە و بڕەکەی ٠.٦ ملم بووە، کەمترین بڕیش لە هەولێر و زاخۆ تۆمار کراوە کە بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ باریوە.

ئەوەشی خستە روو، لە دهۆک ٠.٢ ملم، لە بامەڕنێ ٠.٤ ملم و لە سۆران ٠.٢ ملم باریوە.

هەر ئەمڕۆ، کەشناسی ئەوەی خستە روو، سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە لەناوچەکانی سنووری باڵەکایەتی.

وتیشی، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە، لە هەندێک لە ناوچەکان بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەکانی گەرما ١٠ پلە دادەبەزن.














گەلەری