PM:02:46:13/10/2024
3784 جار خوێندراوەتەوە
بەراورد بە هەفتەی رابردوو، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی نزیکەی چوار هەزار دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.
پاش ئەوەی لە ١٠ رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ماوەی چەند رۆژێکە رووی لە دابەزین کردووەتەوە و لە ئێستاشدا بەراورد بە هەفتەی رابردوو سێ هەزار و ٤٠٠ دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠٠
دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار و ٦٠٠ دینار، لەکاتێکدا رۆژی
یەکشەممەی رابردوو بە ١٥٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی
٢٧٠ ملیۆن و ٨٠٨ هەزار و ٤٣٤ دۆلاری خستووەتەڕوو، کە لەو رێژەیە ٢٦٢ ملیۆن و ٩٥٨
هەزار و ٤٣٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە و حەوت ملیۆن و ٨٥٠ هەزار
دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.