سەردێڕ:

دیارترین نیشانەکانی کەمی ڤیتامین C لە جەستەدا چین؟

PM:10:34:12/10/2024

2312 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامین C یەکێکە لەو ماددە خۆراکییە گرنگانەی کە پێویستە بۆ زۆرێک لە کارە گرنگەکانی جەستە، نیشانەکانی کەمی ڤیتامین C کاتێک دەردەکەون کە بڕێکی پێویست لەو ڤیتامینە بۆ ماوەیەکی زۆر بەدەست نەهێنیت، هەندێک کەس زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە کەمی ئەم ڤیتامینە هەیە، وەک لە حاڵەتەکانی بەدخۆراکی و نەمانی ئارەزووی خواردن یان زۆری جگەرەکێشان و خواردنەوە کهولییەکان.


لە ماڵپەری " ئاڵتی بی"ـیدا بڵاو کراوەتەوە، ڤیتامین C رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی جەستە و بەرهەمهێنانی کۆلاجین، هەروەها یارمەتی چاکبوونەوەی برین و پاراستنی تەندروستیی ئێسک و ددانەکان دەدات، ئەمە جگە لەوەی رۆڵی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی رادیکاڵە ئازادەکان بەهۆی تایبەتمەندی دژە ئۆکسانەکانییەوە.

لەوانەیە چەند مانگێکی پێبچێت تا نیشانەکانی کەمی ڤیتامینC  لە جەستەدا دەربکەون و دیارترین نیشانەکانیشی بریتین لە:

١. هەستکردن بە ماندوێتی و گۆڕانی باری دەروونی.

٢. خوێنبەربوونی پووک.

٣. درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان.

٤. وشکبوونەوەی پێست و قژ.

٥. دروستبوونی ئازاری جومگەکان.

٦. نەبوونی ئارەزووی خواردن.

٧. کەمخوێنی.

٨. هەناسە تەنگی و هەوکردنی سییەکان.













گەلەری