سەردێڕ:

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەر دانی بەوەدانا کە زیاتر لە ٩٥٥ ملیار دیناریان لەبەردەستە

PM:08:05:12/10/2024

1808 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەر دانی بەوەدانا کە ٩٥٥ ملیار دینار زیاتر پارەیان لەبەردەستە بەڵام تا ئێستا خشتەی مووچەی مانگی نۆیان رانەگەیاندووە.


بەغدا پارەی مووچەی ناردووە و حکومەتی کاربەڕێکەر بە بڕیاری هاوبەشی پارتی و یەکێتی دەستی بەسەرداگرتووە و بۆ مووچە دابەشی ناکات.

حکومەتی کاربەڕێکەر بە بڕیاری پارتی و یەکێتی بەنیازە کۆتایی ئەم هەفتەیە و نزیکی رۆژی دەنگدان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران بکات.

سەرەڕای ئەوەش، حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی پارتی و یەکێتی دەستی بەسەر مووچەی وانەبێژانیشدا گرتووە و ئامادە نییە دابەشی بکات.

پێشتریش وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆتایی بە تەمویلى مووچەى مانگى نۆی هەرێم هاتووە و پارەی تەواویان بۆ مووچەى سەرجەم مانگەکانی دیکەش ناردووە، بەڵام هەرێم داوای ٢٥٠ ملیار دیناری زیادە دەکات بۆ مووچە.













گەلەری