حکومەتی چین رایگەیاند، لەپێناو یارمەتییدانی ئەو کەسانەی داهاتیان کەمە بڕیاریان داوە بە پێدانی قەرزی خانووبەرە پێیان.
لان فۆن وەزیری دارایی چین ئاماژەی بەوە کردووە، چین بوارێکی فراوانی لەبەردەستدایە بۆ پێدانی قەرز و زیادکردنی کورتهێنانی دارایی.
باسی لەوەش
کردووە، بەپێی بودجەی چین تا ئێستا دوو تریلۆن و ٣٠٠ ملیار یوان ماوە خەرج بکرێت کە
ئەوەش تایبەتە بە قەرزەکان و سندوقە بەکارنەهێنراوەکان.
پێدانی ئەو قەرزەش
لە چین بە شێوەیەکی گشتی پێویستە لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەوە پەسەند بکرێت و چاوەڕوان
دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆببێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە
بەپێی پێشبینییە ئابوورییەکان گەشەکردنی حکومەتی چین لە ئەمساڵدا بە نزیکەی ٥٪ لەمەترسیدایە
و پێشبینیش دەکرێت گەشەی زیاتر خاو ببێتەوە.