AM:11:17:11/10/2024
1216 جار خوێندراوەتەوە
لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر بەیروت ٢٢ کەس کوژراون و ١١٧ کەسی دیکەش بریندار بوون. نەتەوە یەک گرتووەکانیش دەڵێت، دوو ئەندامی هێزەکانی ئاشتی پارێز لە هێرشەکەدا بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە دوای دوو ڕۆژ لە راوەستانى هێرشەکان، شەوى رابردوو سوپای ئیسرائیل جارێکى دیکە هێرشێکی ئاسمانى کردووەتە سەر ناوەڕاستى بەیروتی پایتەخت و لە ئەنجامدا ٢٢ کەس کوژراون و ١١٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لای خۆشیەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی
هێرشەکەی سوپای ئیسرائیلدا بنکەیەکی هێزەکانی ئاشتی پارێز ناسراو بە (یونیفێل) دوو
ئەندامی ئەو هێزە بە سەختی برینداربوون.
ئەوەشی خستووەتە روو،لە ناوچەی نەقورەش سەربازانی ئیسرائیل تەقەیان لە بنکەیەکی چاودێرى هێزەکانى
ئاشتى پارێز کردووە و زیانیان بە سیستمی پەیوەندی و چەند ئۆتۆمبێلێک گەیاندووە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە ٣٠ ئەیلولی مانگی ڕابردووەوە چوار فیرقەی سوپاى ئیسرائیل هێرشی زەمینیان بۆ
ناو خاکی باشوورى لوبنان دەستپێکردووە و لەگەڵ
حزبوڵا لە شەڕ و رووبەڕوو بوونەوەدان.