سەردێڕ:

وەک گەلانی جیهان؛ ئەلبانییەکانیش دەیانەوێت حکومەتی وڵاتەکەیان بگۆڕن

PM:09:39:09/10/2024

1184 جار خوێندراوەتەوە

ئەلبانیا وڵاتە بچکۆلەی ناوچەی بەڵکان، خەڵک و ئۆپۆزسیۆن زۆریان بۆ دەسەڵات هێناوە لایببەن وەک تۆڵەکردنەوەیەک بەرامبەر ئەو گەندەڵى و زیادکردنى باجەى حکومەت دەستى پێکردووە.


وەک زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، گەلی ئەلبانیا لە پارتی دەسەڵاتدار ناڕازییە و گەندەڵییەکانی حکومەت و گرانی بژێویی و زیادکردنی باج ئۆقرەی لێبڕیون و خوازیاری گۆڕانکارین.

لەو چوارچێوەیەدا چەند ڕۆژێکە لەو وڵاتە خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و ئۆپۆزسیۆنیش داوای گۆڕینی حکومەتی ئێستا بە حکومەتێکی تەکنۆکرات دەکات بەر لەوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەلبانیا لە ساڵی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

خۆپیشاندەران کە لەبەردەم بارەگای پارتی سۆشیالیستی دەسەڵاتدار گردبوونەوە، لە دروشمەکانیاندا حکومەتی ئیدی ڕامایان بە دیکتاتۆر ناوبرد و پشتگیرییان بۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن سالی بریشا نیشاندا.

ئۆپۆزسیۆنی ئەلبانیا کە پارتی دیموکراتی ڕابەرایەتی دەکات، حکومەتەکەی ئیدی ڕاما بە گەندەڵی و دەستبەرداگرتنی دەسەڵاتی دادوەریی تۆمەتبار دەکات.

خۆپیشاندانەکانیش دوای هەفتەیەک دێت لە زیندانیکردنی ئەندامیکی پارتی ئۆپۆزسیۆن بە تۆمەتی ناوزڕاندن، کە ئۆپۆزسیۆن دەڵێت پاڵنەری سیاسی بەدواوە بووە.

لەسەر ئەو دۆسێیەش پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن لە باڵەخانەی پەرلەمان ناڕەزایەتیان دەربڕی و دروشمیان لە دژی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی حکومەت وتەوە.

هاوکات، بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆن ڕاگەیاندووە، خۆپیشاندانەکان هەنگاوی یەکەمە بە ئاڕاستەی ڕووخانی حکومەت و وەرگرتنەوە دەسەڵات لە پارتى دەسەڵاتدار، بەتایبەتى لەمکاتەدا زۆرینەى هاوڵاتیانى ئەلبانیا پشتیوانى ئۆپۆزسیۆن دەکەن بۆ وەرگرتنى دەەسەڵات و وەلانانى حکومەتەکەى ئیدى راما، کە زۆرینەى خەڵکى وڵاتەکە بە خراپبەکارهێنانى دەسەڵات تۆمارى دەکەن.













گەلەری