سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی: بڕیاری خەرجکردنی ٣٣٠ ملیار دینارمان بۆ هەرێم دا

PM:04:13:06/10/2024

15560 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی ٣٣٠ ملیاری تەواوکاریی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیان داوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیاری خەرجکردنی ٣٣٠ ملیاری تەواوکاریی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیان داوە. پێشتریش بەغدا ٥٩٨ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی نۆ ناردبوو.

هەر ئەمڕۆ، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پڕۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان کۆتایی هاتووە و پڕۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و سەرجەم وەزارەتەکان تەواو کراوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک پێش ئێستا پاش گفتوگۆی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەگەڵ سودانی رایگەیاند موچەی مانگی ٩ش دەنێردرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق بەشێکی پارەی مووچەی مانگی نۆیان رەوانەی هەرێم کردووە، بەڵام وەک پێشتر ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کرد، حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، دەیانەوێت دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بۆ هەفتەی کۆتایی بانگەشە دوا بخەن.


 













گەلەری