پارتی و یەکێتی لەم هەڵبژاردنە هیچیان پێ نییە بۆ خەڵک و خەریکی شەڕەجنێوی ساختەن، لە بەرامبەردا نەوەی نوێ تاکە هێزە لەم هەڵبژاردنە لەبری جنێو و هات و هاوار بەرنامە و پلانی پێیە، وەک خۆشیان دەڵێن ببنە هێزی یەکەم مووچەی مووچەخۆران لە بانکە فیدڕاڵییەکان بەبانکی دەکەن و کوردستان ئاوەدان دەکەنەوە.
لەکاتێکدا یەکێتى و پارتى بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن تەنها شەڕەجنێوى ساختە دەکەن، نەوەى نوێ لە دوو ساڵی رابردوودا زۆرترین هەوڵیدا و فشاری کرد تا بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم لە بانکە فیدڕاڵییەکان گەیشتە ئەنجام.
بەبانکیکردنی
مووچەى هەرێم کە بە بڕیارێک لە رۆژى ٢١ـی شوباتى ئەمساڵ لەلایەن دادگاى فیدڕاڵییەوە
دەرچوو، چوار مانگ پێشتر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ، لە رێگەى
پڕۆژەیەکەوە و بە واژۆى ١١٩ پەرلەمانتار داى بە سودانى و ئەویش پەسەندى کرد، بەوەش
نەوەى نوێ ئەندازیارى پڕۆژەی بەبانکیکردنی مووچەى مووچەخۆرانە لە بەغداوە.
نەوەی نوێ تەنها
هێزە لەم هەڵبژاردنە لەبری جبێو و هات و هاوار، بەرنامە و پلانی پێیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی
کوردستان و جوڵەی ئابووری و نەهێشتنی بێبازاڕی و بێکاری و چارەسەری کێشەکان. نەوەی
نوێ دەشڵێت، لە ئەگەری بوون بە هێزی یەکەم، یەکەم کاریان مووچەی مووچەخۆران لە
بانکەکانی عێراق بەبانکی دەکەن و لەگەڵ بەغدا رێک دەکەون.
بەبانکیکردنی
مووچە، بێجگە لەوەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم هاوشێوەى بەغدا دەکاتەوە بە مانگانە،
مووچەخۆران سوودمەند دەبن لە پێشینەکانى خانووبەرە و هاوسەگیرى و دەیان ئیمتیازى دیکە،
نەوەی نوێش لە حاڵەتى هێنانى زۆرترین دەنگدا یەکەم کاریان بەبانکیکردنى مووچەیە بۆ
ئەوەى چیتر مووچەخۆرانى هەرێم چاویان لە هاتن و نەهاتى مووچە نەمێنێت و بۆ هەمیشە
قوتى خۆیان و ماڵ و منداڵیان دابین بکرێت و لەدەست ئەو دوو حزبە بەیەکجاری دەربهێنرێت.