AM:08:21:14/03/2025
756 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٥٨ سەنت نزمبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ــی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٧ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردوو هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی نزیکەی ٨٥ سەنت نزم بووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ترەمپ ماوەیەک لەمەوپێش سەپاندنی باجی ٢٥٪ لەسەر
هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ١٠٪ـی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست.