سەردێڕ:

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

AM:08:33:05/10/2024

1140 جار خوێندراوەتەوە

دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد، لە ئێستاشدا نرخی ئەو زێڕە رەشە تا دێت بەرز دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە سێ دۆلار بەرز بووەتەوە و بەرمیلێک بە ٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٤ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو چاوگی نێو رێکخراوی ئۆپیک پڵەسەوە بڵاوی کردەوە، رێکخراوەکە دەیەوێت بەردەوام بێت لە سیاسەتی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ.

ئاماژە بەوەش کراوە، رێکخراوەکە لە کۆتایی ئەمساڵ دەست دەکات بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو سیاسەتەی کە لە ئێستادا هەیەتی.

لە ماوەی رابردوودا، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل کەم کردەوە و ئەو کەمکردنەوەیە تاوەکو کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، دواتر بەرهەمهێنانی ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەکەن.














گەلەری