سیناریۆكانی توركیا لە دیداری ئۆجەلان و ئیمراڵی
PM:11:44:30/12/2024
2084 جار خوێندراوەتەوە
ئەنوەر حسێن بازگر
+
-
پاش (٤٣) مانگ
لە گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی، مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ عومەر
ئۆجەلان و كۆتایی دیسەمبەریش وەفدی (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر
سەردانی ئۆجەلانیانكرد.
كردنەوەی دەرگای
ئیمراڵی بۆ (دەم پارتی) لەلایەن (AKP) لەبەر ئەم هۆكارانەیە:
یەكەم: یاریكردن
و چاوبەستەگی لەگەڵ جیهانی خۆرئاوا لە كەیسی مافی مرۆڤ، كە دەتوانم دانووستان بكەم
و پرسی ئاشتیم لەگەڵ كورد و ئۆجەلان بۆ گرنگە، بەڵام نامەوێت لەگەڵ قەندیل دانیشتن
بكەم.
دووەم: بەكارهێنانی
كارتی كورد و هاوپەیمانی (دەم پارتی) لە (CHP) بستێنێتەوە، كە
لە هەڵبژاردنەكانی پێشووی پڕۆسەی دەنگدانی شارەوانییەكان و سەرۆككۆماریدا، كورد سیگناڵی
مەترسیداری دا بە ئاردۆگان و (AKP)، كە دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا(CHP) براوە بێت.
سێیەم: یاریكردن
لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، تا بڵێ من دوو هێز دەناسم (تیرۆر-پەكەكە، قەندیل، هەسەدە)،
(دەم پارتی) كە لە راستیشدا، باوەڕی بە هیچ كامیان نییە، چونكە كوردی زیندوون.
چوارەم: خاڵی
گرنگ و هەقیقەتی دانووستانەكە ئەوەیە، بەڵكو ئۆجەلان قسەیەك بكات و مخالفی قەندیل
بێت، بەڵكو ببێتە خیلافی نێوان (باڵی ڕاست و چەپ)ی قەندیل و كۆتایی بە ئاپۆیزم بێت.
پێنجەم: تا نەورۆزی
داهاتوو، گەر توركیا ئەو ئەجێندایانەی دایناوە لە (سوریا، هەرێمی كوردستان، عێراق)
بۆی بچێتە پێش، رەنگە ئۆجەلان بانگهێشتی پەرلەمان بكات، بەڵام دیدارە نهێنییەكانی
چوار جاری ئاردۆگان و شەش جاری باخچەلی لەگەڵ ئۆجەلان. ئاماژەن بۆ ئەوەی، كە توركیا
هێشتا قسەی دڵخوازی خۆی لە ئۆجەلان وەرنەگرتوە ئەویش ڕستە دڵخوازەكەیەتی (پەكەكە چەك
دابنێت...!).
بەڵام چ سەختە
بۆ توركیا، كە هەموو شتێكی مسۆگەر نەكردبێت و ئۆجەلان لە پەرلەمان راستەوخۆ قسە
بكات.
پێچەوانەكەشی راستە،
چ سەختە ئۆجەلان، گەر دەستكەوتێكی كۆنكرێتی و لایەنی سێیەم بەشدار نەبێت و بێت قسەیەك
بكات، توركیا گەر پرسەكەی بۆ جددی دەبێت واز لەو گەمەیەبێنێت، كە دەڵێ: (من لەگەڵ قەندیل
و تیرۆر (PKK) دانووستان ناكەم، چونكە (قەندیل، پەكەكە، ئۆجەلان
و دەم پارتی)) یەك خەتن لە پڕۆسەكە...
شەشەم: لە قەندیل
دووبۆچوونی جیاوازی هەیە، كە پەیوەندی بە خەتی (ڕووسیا و ئێران) هەیە و هێشتا دیار
نییە، ئایا ئەو دوو وڵاتە، كە دەیان ساڵە لە پشت قەندیلەوەن، چرای سەوز یان سور-یان
نیشانی سەركردەكانی قەندیل داوە.