سەردێڕ:

بازرگانی عێراق: کارتی نیشتمانی وەک کارتی وەرگرتنی بەشەخۆراک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

AM:11:39:04/10/2024

2036 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگەوە کارتی نیشتمانی وەک کارتی وەرگرتنی بەشەخۆراکیش مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ستار جەباری جێگری وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی رابردوودا وەزارەتەکە بڕیاری داوە، مامەڵەکردن بە فۆڕمی خۆراکەوە بگۆڕێت بۆ ئەلکترۆنی.

ئەوەشی خستە روو، پلانێکیان هەیە تاوەکو لە بری فۆڕمی خۆراک هاوڵاتیان لەرێگەی کارتی نیشتمانییەوە بەشەخۆراکەکانیان وەربگرن بەجۆرێک هاوڵاتیان لە ماڵەکانیانەوە و بەبێ سەردانکردنی هیچ بەڕێوەبەرایەتییەک دەتوانن زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە و دەستکاری بکەن.

باسی لەوەش کرد، ئەو پلانە لە کۆتایی ئەم مانگەوە لەژێر چاودێری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت و هەموو بەڕێوەبەرایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکارییان کردووە بۆ مامەڵەکردن بە کارتی نیشتمانییەوە لە بری فۆڕمی خۆراک.

ئەوەش لە دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوودا عێراق کارتی نیشتمانی وەک تاکە بەڵگەنامەی فەرمی پەسەند کرد.














گەلەری