AM:11:10:30/12/2024
3704 جار خوێندراوەتەوە
دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، ئەڵمانیا بە نیازە بەبڕی زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دۆلار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سوریا دەستەبەربکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، سڤێنیا شوڵز، وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا رایگەیاند، چەندین ساڵە هاوڵاتییانی سوریا لە دۆخێکی سەختدا دەژین و بارودۆخی سوریا کارەساتبارە.
ئەوەشی خستەڕوو ، نزیکەی ١٤ ساڵ جەنگ زۆربەی بەشەکانی وڵاتەکەی وێران
کردووە و ٩٠٪ـی دانیشتوان لە هەژاریدا دەژین و پشت بە یارمەتی نێودەوڵەتی دەبەستن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش هەریەک لە یەکێتى ئەوروپا و ئۆکرانیا بەڵێنى
ناردنى هاوکاریی مرۆیی بەتایبەت خۆراکیان بۆ خەڵکی سوریا داوە.