سەردێڕ:

کۆمسیۆن لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە روونکردنەوە دەدات

PM:02:08:01/10/2024

6848 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوای دەنگدانی تایبەت راستەوخۆ کارتی بایۆمەتری لە هێزە ئەمنییەکان وەردەگیرێتەوە.


عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوای دەنگدانی تایبەت راستەوخۆ کارتی بایۆمەتری لە هێزە ئەمنییەکان وەردەگیرێتەوە و لای خۆیان نامێنێتەوە.

هەر ئەمڕۆ، نوێنەرایەتیی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ناسراو بە یۆنامی رایگەیاندووە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە بەڕێوەدەچێت و تەواوی رێوشوێنەکانی هەڵبژاردنەکە لەلایەن چاودێرانەوە چاودێری دەکرد.

ئەوەشی خستووەتە روو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوێکی گرنگ سەیر دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری سیاسی و شەرعیەت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەش کردووە، چاودێران لە وێستگەکانی دەنگدان چاودێڕی رێوشوێنی هەڵبژاردنەکە دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی کەبەشێوەیەکی دادپەرەوەرانە و بەپێی یاسا بەڕێوەدەچێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ٢٠ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ لە دواخستنی بەڕێوەبچێت، کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش چاودێری دەکات.
گۆران عەبدوڵا- بەغدا 













گەلەری