ئاگرێکی گەورە لە کۆڵۆمبیا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا نزیکەی ١١ هەزار هێکتار دارستان و پوش و پاوان سوتاون و ئاگرەکە حەوت پارێزگای وڵاتەکەی گرتووەتەوە.
دەستەی نیشتیمانی مەترسی و کارەساتەکانی کۆڵۆمبیا رایگەیاند، ئاگرێکی گەورە حەوت پارێزگای وڵاتەکەی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون و کەناڵێکی ئاوی و دەیان ماڵ خاپور بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد،
بەهۆی گەرمای زۆر و وشکی پوش و پاوانەکانەوە ئاگرەکە بەخێرایی تەشەنەی کردووە و لە
ئێستادا هەریەکە لە پارێزگاکانی تۆلیما، کاوکا، کوندینامارکا، هوێلا، ڤالی دێل
کاوکا، نارینۆ و ئەمازۆنای گرتووەتەوە.
باسی لەوەشکرد،
ئاگرەکە ١٠ هەزار و ٩٤٥ هێکتار زەوی سوتاندووە و دەسەڵاتدارانی کۆڵۆمبیا هەشت هێلیکۆپتەریان
دابینکردووە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.