سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی سوریا دەچێتە سعودیە

PM:09:44:30/12/2024

1296 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی راگوزەری سوریا بانگێشتنامەیەکی له‌ لایه‌ن وەزیری دەرەوەی سعودیەوە پێگەشتووە بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات.


ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، ٣٠ـی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی راگوزەری سوریا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی كرده‌وه‌، کە بانگهێشتنامەیەکی له‌ لایه‌ن فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ پێ گه‌یشتووه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بكات.

هاوکات، رۆژنامەی عەرەبیە رایگەیاندووە، شه‌یبانی بانگهێشتنامەکەی قبووڵ كردووه‌ و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه‌ به‌ نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی سعوودیه‌ بكات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی راگوزەری سوریا ئامانجیانه‌ له‌ بواری ستراتیژی و بواره‌كانی دیكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ پێش بخه‌ن.













گەلەری