AM:10:25:22/09/2024
12676 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئاگادار لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دیناری وەک تەواوکاری مووچە خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
چاوگێکی ئاگادار لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا ٥٧٢ ملیار دیناری وەک تەواوکاری مووچە بۆ مانگەکانی حەوت و هەشتی مووچەخۆران خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
ئەمەش دوای ئەوە
دێت، لە ٢٧ی مانگی رابردوودا بەغدا ٥٥٠ ملیار دیناری وەک پارەی مووچەی مانگی هەشت خستە
سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر.
لەلایەکی دیکەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ٩١ ملیار و ١٥١ ملیۆن و ٧٨٤
هەزار دیناریان وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار خستووەتە سەر هەژماری
بانکی عێراق.
لەئێستادا نزیک
دەبینەوە لە مانگی ١٠، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر تازە داهاتی نانەوتی مانگی پێنج
دەنێرێت بۆ بەغدا و هێشتا مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆی مووچەخۆرانیشی
دابەشنەکردووە.
هێرش قادر- هەولێر