PM:10:35:21/09/2024
2608 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای ئایندەی عێراق رایگەیاند، عێراق و سعودیە لە ریزبەندی گەورەترین هەناردەکاری نەوتی خاو دابەزین، چین لە ریزبەندییەکە پێشیان کەوت.
ئەمڕۆ شەممە، دەزگای ئایندەی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە و راوێژکاری ئابووری رایگەیاند، عێراق و سعودیە لە پلەی گەورەترین هەناردەکاری نەوتی جیهان دابەزین، هۆکاری ئەم دابەزینەشی بۆ چین گەڕاندەوە کە هانی روسیا و ئێرانی داوە بۆ زیادکردنی کڕینی کەرەستەی خاوی وڵاتەکە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە مانگی ئابدا روسیا ٢٢٪ـی هاوردەکردنی نەوتی چینی
بەدەستهێناوە، بە نرخێکی کەمتر لە ٦٪ـی تێکڕای نرخی جیهان.
ئەوەشی خستە روو، ئێران لەڕێگەی مالیزیاوە توانیویەتی ١٧٪ـی هاوردەکردنی نەوتی
چین بە کەمتر لە ١٠٪ـی تێکڕای نرخەکەی بەدەست بهێنێت، ئەمەش وایکرد هەردوو عێراق و
سعودیە لە پلەی گەورەترین هەناردەکاری نەوتی خاو داببەزن و چین پێشیان بکەوێت.