سەرۆکی ئەمریکا، ده‌یه‌وێت پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ، دانبنێت به‌حكومه‌تی نوێی سوریادا و پشتیوانی وڵاتانیشی بۆ به‌ده‌ستبخات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە، ئیداره‌كه‌ی جۆو بایدن به نیازه له‌و ماوه‌یه‌دا دان بنێت به حكومه‌تی نوێی سوریادا به رابه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع و ئامانجیشی مسۆگه‌ركردنی دانپێدانانی وڵاتانه به حكومه‌تی نوێی سوریادا.
ئاماژەیان بەوەشکردووە،
ئه‌حمه‌د شه‌رع، به‌ڵێنی به ئه‌مه‌ریكا داوه دۆخی سیاسی و ئابوری سوریا سه‌قامگیرببێت
و كریستیانه‌كان ئازادانه بژین و ته‌نانه‌ت ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی مه‌سیح و سه‌ری
ساڵ بگێڕن و بەبێ بوونی کێشە.
ئەوەشیانخستەڕوو،
جیاواز له رابردوو كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر سه‌ری جۆلانیدا ١٠ ملیۆن
دۆلاری وه‌كو خه‌ڵات د‌یاریكردبوو، ئێستا ئیداره‌كه‌ی بایدن ده‌یه‌وێت نه‌ك هه‌ر خۆی
دان به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یاندا بنێت، به‌ڵكو به نیازه رێگا خۆشكه‌ربێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی
پشتیوانی زیاتر بۆ حكومه‌تی نوێی سوریا.
ئەمە لەکاتێکدایە،
بڕیاره ٢٠ـی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥، دۆناڵد
تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی وه‌كو سه‌رۆك ده‌ستبه‌كارببێت
و به‌وه‌ش ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی جۆو بایدن ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ماوه.