PM:12:54:18/09/2024
4544 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، سەرجەم کاروانەکانی رۆژانەی حەواڵەی دەرەکیی دۆلار وردبینی تەواویان بۆ دەکرێت پێش ناردنە دەرەوەیان بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامدانی پڕۆسەکە بەبێ گرفت. دەشڵێت، "دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی دراوەوە نییە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بانکی ناوەندی بەردەوامە لە دابینکردنی دۆلاری کاش بۆ بانک و بازرگانەکان بە نرخی فەرمی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بانکی ناوەندی بەگوێرەی رێژەی داواکاری بانک و
بازرگانەکان و گەشتیاران، رۆژانە بڕی فرۆشی دۆلاری پێویست دەخاتە بازاڕەوە.
باسی لەوەش کردووە، عێراق خاوەنی یەدەگی دراوی بیانی پێویستە، هەربۆیە
دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دراوەکان نابێت.