سەردێڕ:

مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە مەسرور بارزانیش کەناڵێکی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری کردەوە

PM:10:40:16/09/2024

5736 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتێکدا ٤٥ ڕۆژ تێپەڕیوە و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە مەسرور بارزانی کەناڵێکی نوێی کردەوە بە بودجە و تێچوویەکی زەبەلاح لەسەر حسابی خەڵکی هەرێم و موچەخۆران.


لەکاتێکدا ٤٥ ڕۆژ تێپەڕیوە و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە و حکومەتی کاربەڕێکەریش بەردەوام وادەی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا دوادەخات، بەپێی زانیارییەکان کەناڵە نوێکەی مەسرور بارزانی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە دامەزراندنیدا خەرجکراوە و بودجەی مانگانەشی چەندین ملیۆن دۆلارە.

کردنەوەی ئەم کەناڵە نوێیە لەکاتێکدایە، کە موچەخۆران هێشتا موچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە و ناوەڕاستی مانگی نۆش تێپەریوە، بەڵام حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی مەسرور بارزانی نە لیستێکی دروستی مووچە ئامادەدەکات، نە ئامادەشە لە داهاتی ناوخۆ و نەوتی قاچاخ بۆ مووچە خەرج بکات و لەگەڵ یەکێتی بە هاوبەشی داهاتی هەرێم تەخشان و پەخشان دەکەن.

نەک هەر ئەمەش تەنانەت پێش وادەی هەڵبژاردنیش لە خەڵک بێمنەتن و پارەی خەڵک لە دروستکردنی کەناڵەکانی خۆیاندا خەرج دەکەن، سەرباری ئەوەی مەسرور بارزانی چەندین کەناڵ و دامەزراوەی میدیایی دیکەی هەیە کە لەسەر حسابی داهاتی خەڵک کراونەتەوە، بەڵام وا کەناڵە نوێکەشی چووە سەر کە زۆرترین داهات و بودجەی بۆ تەرخانکراوە، وەک ئەوەی سوێندیان خواردبێت داهات و بودجەی خەڵک تەنها بۆ مووچە و خزمەتی خەڵک خەرج نەکەن، ئەگینا بۆ کەناڵ وپڕۆژە و خەرجییەکانی خۆیان بەردەوام دەستیان لەناو خەزێنەکەدایە.













گەلەری