لە وەرزی هاوینداین هاوڵاتییان لە خەمی سوتەمەنی ئەم زستانەیاندان، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر لە جیاتی ئەوەی نەوتی سپی دابەشبکات پێیان دەفرۆشێت.
حکومەتی کاربەڕێکەر لە بری پێدانی نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو و کەمتر بە هاوڵاتیانی دەفۆشێت و تەنانەت نرخی فرۆشتنەکەشی بەرزکردووەتەوە، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕدا لە ئێستادا بە ١٥٥هەزار دینارە، لەکاتێکدا فەرمانبەر بێ موچەیە و خەڵک بێ کارە.
لەلایەکی دیکەوە هاوڵاتیان چاوەروانی ئەوەن نەوتیان بەسەردا دابەشبکرێت بەنرخی
پاڵپشتی کراو نەک بەو نرخەی حکومەتی کاربەڕێکەر بەزیاتر لە ١٠٠هەزار دینار پێیان دەفرۆشێت.
بڕیاربوو حکومەتی کاربەرێکەر بە سێ قۆناغ دەست بە دابەشکردنی نەوت بکات، بەڵام
دابەشی نەکردوە ئەونەوتەی لە پاڵاوتگەکانی هەرێمیش جیا دەکرێنەوە بەشێوەی بازرگانی
دەفرۆشێت و بۆ هەر بەرمیلێل ١٤٠ هەزار دینار وەردەگرێت.
گەر هەرماڵێک لە هەولێر حکومەتی کاربەرێکەر یەک بەرمیل نەوتی پێبدات پێوستی
بە ١٠٠ ملیۆن لیترە بۆ سلێمانیش پێوستی بە ١١٠ ملیۆن لیترە و دهۆکیش ٥١ ملیۆن لیتری
پێویستە بەڵام حکومەتی لەبری ئەم دابەشکردنە رۆژانە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت
بەقاچاغ دەفرۆشرێت و هاوڵاتییانیش لە چاوەڕوانیشدا بێ ئومێد بوون.