PM:07:07:16/09/2024
2276 جار خوێندراوەتەوە
نزیکەی دوو هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کە بۆ عەمرە سەردانی سعودییەیان کردبوو، بەهۆی کێشە لە هێڵی فڕۆکەوانی عێراق گیریانخواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە.
یەکێک لەو هاوڵاتییانە بە ئێن ئاڕ تی وت، لە شەشی ئەم مانگەوە بەمەبەستی عەمرە سەردانی سعودییەیان کردووە، بڕیاربووە سێ رۆژ بەر لە ئێستا بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی بوونی کێشە لە هێڵی فڕۆکەوانی عێراق گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە.
هاوڵاتییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەیان نزیکەی
دوو هەزار کەسە و زۆربەیان خەڵکی هەولێرن، وتیشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی
کوردستانیان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا کێشەکەیان چارەسەر نەکراوە.
لەبارەی هۆکاری دواکەوتنیشیانەوە ئەوەی خستە روو، هۆکاری نەگەڕانەوەیان کێشەیەکە لە
هێلی فڕۆکەوانی عێراقدا و چەندان جار لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار
کردووەتەوە، بەڵام بەدەمیانەوە نەهاتوون.