وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو یەکەم بارانی پاییز لە سەنتەری شارەکاندا دەبارێت و بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت.
دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی سەر بە حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا یەکەم بارانبارینی پاییز دەست پێدەکات و دوو رۆژ بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشکرد، شەپۆلەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش
کەمێک دابەزین بە خۆیانەوە دەبینن.
باسی لەوەشکرد، تاوەکو
سەرەتا و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلەکە ناوەندی شارەکانیش دەگرێتەوە.
ئەو وتەبێژەی
وەزارەتی گواستنەوە ئەوەشێ خستەڕوو، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ساڵێکی باراناوی بێت و
هەم لەم وەرزەدا بارانبارینی پچڕ پچڕ زۆر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی
کەشناسیش، ئەمڕۆ و سبەی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و
پلەکانی گەرما بە ئەمڕۆ و سبەینێوە زیاتر لە پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٣٥
پلەى سیلیزى
سلێمانی :٣٥ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٣٤ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٣٧ پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٦ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٣٨ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٣٥ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٢٤ پلەى سیلیزى
سۆران : ٣٥ پلەى
سیلیزى
هێرش قادر، هەولێر