AM:11:27:16/09/2024
1104 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی داعشەوە لە نێوان خورماتوو و کفریدا، پێشمەرگەیەک بە سەختی بریندار بوو و قاچێکی لەدەستدا.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوەکە لە ناوچەی غەڕەی نێوان خورماتوو و کفریدا بووە و ئەو پێشمەرگەیەشی بریندار بووە دانیشتووی خورماتوو بووە.
ئەوەش هاتووە، بۆمبەکە به پێشمهرگهیهكی
فەوجی ٣ لە لیوای ١ی هاوبهشی سوپای عێراقدا تهقیوەتەوه، به ناوی (محهمهد ئهحمهد
عهلی) و بەهۆیەوە قاچێكی لهدهستداوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هێزەکە ماوەی سێ رۆژە ئۆپراسیۆنێکیان
بۆ سنوورەکە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوە و ئاشکراکردنی جموجوڵی چەکدارانی داعش دەستپێکردووە
و تا ئێستاش بەردەوامن لە کێوماڵکردنی ناوچەکە.
هونەر فارس- گەرمیان