سەردێڕ:

لیژنەی دارایی عێراق: تاوەکو دوو ساڵی دیکە مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە

AM:10:54:16/09/2024

1252 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق توشی کورتهێنانی نەختینە نابێت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە. وتیشی، مووچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووی فەرمانبەران بیمەکراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەکانیان دروست نابێت.


ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی بۆ رۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی هیچ کێشەیەکی بۆ دروس نابێت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، چونکە مووچە پێشتر بیمە دەکرێت و مەترسی لەسەر دروست نابێت ئەگەر نرخی نەوتیش داببەزێت.

باسی لەوەشکردووە، حکومەت یەدەگی نەختینەی گەورەی هەیە کە دەتوانێت لەکاتی نائاساییدا بەکاری بهێنێت، هاوکات هەوڵیش دەدات بۆ زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات.

ئەوەش لەکاتێکدا، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نیوەی مانگی نۆیان تەواو کردووە و هێشتا مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە، حکومەتی عێراقیش بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم مانگانە لیستی مووچە پاک بکاتەوە و لەکاتی خۆیدا بۆیان بنێریت، ئەوا لە کەمترین کاتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەکەن.













گەلەری