سەردێڕ:

کەرکوک؛ شەڕەتەقە لەنێوان دوو چەکدار و هێزە ئەمنییەکان روویدا

AM:12:04:16/09/2024

2232 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان لە شەقامی حەولی لە کەرکوک شەڕەتەقە لەنێوان دوو چەکدار و هێزە ئەمنییەکان روویداوە کە ویستوویانە لەنێو یادی لەدایکبوونی پێغەمبەردا خۆیان بتەقێنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکان لە شەقامی حەولی لە کەرکوک شەڕەتەقە لەنێوان دوو چەکدار و هێزە ئەمنییەکان روویداوە کە ویستوویانە لەنێو یادی لەدایکبوونی پێغەمبەردا خۆیان بتەقێنەوە و دوو چەکدارەکە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان دوو چەکدارەکە ماتۆڕسکیلێکیان پێ بووە و گومان دەکرێت بۆمڕێژکرابێت و مەترسی تەقینەوەی هەیە.

هاوکات، هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و هەوڵی پوچەڵکردنەوەی دەدەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت، ئەو دوو چەکدارە داواکراو بوون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

سۆران محەمەد- کەرکوک













گەلەری