سەردێڕ:

سوید: ٣٤ هەزار دۆلار دەدەین بە هەر کۆچبەرێک بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی

AM:11:30:13/09/2024

2852 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کۆچبەرانی سوید رایگەیاند، بڕی ٣٤ هەزار دۆلار دەدەن بە هەر کۆچبەرێک بە ئارەزومەندانە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی. دەشڵێت، یاساکە لە مانگی یەکی ٢٠٢٦ـەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


جۆهان فۆرسێل، وەزیری نوێی کۆچبەرانی سوید بۆ یەکەمجار لە مێژوی وڵاتەکە رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە بەخشینی ٣٥٠ هەزار کرۆنی سویدی، کە بەرامبەرە بە ٣٤ هەزار دۆلار، بە هەر کۆچبەرێک كە ڕازی ببێت بە ئارەزووومەندانە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و دەستبەرداری مانەوەی یاسایی ببێت لە سوید.

ئاماژەی بەوەش کرد، یاساکە بۆ تاک و بۆ خێزانیش جێبەجێدەکرێت، بە شێوەیەک ئەگەر خێزانێک بیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان هەر ئەندامێکی ئەو خێزانە هەمان بڕە پارە وەردەگرێت.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی نیشتمانیی سوید، ژمارەی کۆچبەران لەو وڵاتە گەیشتوەتە نزیکەی دوو ملیۆن و ٧٦٠ هەزار کەس، ٢٨٪ـی دانیشتوانی سوید پێکدەهێنن.













گەلەری