سوپای روسیا رایگەیاند، لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوا ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان خستووەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ هەینی، سوپای روسیا رایگەیاند، ئۆکرانیا بە ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە و سەرجەمیان خراونەتە خوارەوە.
باس لەوەش کراوە، هەشت لە فڕۆکەکانلە ئاسمانی پارێزگای برایانسک و چواریان، لە پارێزگای بێلگۆرۆد، سێیان
لە پارێزگای کورسک، دوو لە پارێزگای سمۆلێنسک، دوو لە پارێزگای ئۆریۆل و یەک فڕۆکەش
لە ئاسمانی کالوگا خراونەتە خوارەوە.
دوێنێش، سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند،
رووسیا بە ٦٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر باکووری ئۆکرانیا و ٤٤ـیان تێکشکێنراون
و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
هاوکات، ئەنتۆنی
بلینکنوەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرساندا کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی
هاوکارییە بەرگرییەکەی نێوان ئەمریکا و پۆڵەندا و پشتیوانییەکان بۆ ئۆکرانیا.
پێشتریش،بۆ دەربڕینى پشتیوانى بۆ
ئۆکرانیا لە شەڕى دژ بە رووسیا، وەزیرى دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا سەردانى
کیێڤیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.