پاشماوەی بۆردوومانەکانی رووسیا
PM:04:39:12/09/2024
1084 جار خوێندراوەتەوە
سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، رووسیا بە ٦٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر باکووری ئۆکرانیا و ٤٤ـیان تێکشکێنراون و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، رووسیا بە ٦٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر باکووری ئۆکرانیا و ٤٤ـیان تێکشکێنراون و هێرشەکە ناوەندەکانی ژێرخانی مەدەنی کردووەتە ئامانج.
باسی لەوەش کردووە، رووسیا زۆرینەی هێرشەکانی
لە هەرێمی خێرسۆنیش ئەنجام داوە و لەو هەرێمە چوار فڕۆکە خراونەتە خوارەوە و بەگشتیش
٤٤ فڕۆکەیان خستووەتە خوارەوە.
هاوکات، وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردەوە،
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان لە ئاسمانی هەرێمی بێلگۆرۆد خستووەتە خوارەوە، هەروەها
دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی هەرێمی کورسک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دیکە بەسەر
بریانسکدا خراونەتە خوارەوە.
هاوکات، ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرساندا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییە بەرگرییەکەی
نێوان ئەمریکا و پۆڵەندا و پشتیوانییەکان بۆ ئۆکرانیا.
شەوی
رابردوو، بۆ دەربڕینى پشتیوانى
بۆ ئۆکرانیا لە شەڕى دژ بە رووسیا، وەزیرى دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا سەردانى کیێڤیان
کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.