دوای ئەوەی ئاستی فرۆشی کاشی دۆلار بۆ کەمتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار دابەزی، جارێکی دیکە بانکەکە ئاستی فرۆشی بۆ ١٦ ملیۆن دۆلار بەرزکردەوە و بە تێکڕاش زیاتر لە ٢٦٢ ملیۆن دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵە فرۆشراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە رێگای ماڵپەری خستنەڕووی فرۆشی دراوی بیانی رایگەیاند، لەماوەی چوار کاتژمێری خستنەڕووی دۆلار بڕی ٢٦٢ ملیۆن و ٩٤٣ هەزار و ٢٠٨ دۆلار بە بانک و بازرگانان و گەشتیارانەوە فرۆشراوەتەوە.
ئاماژە
بەوەش کراوە، لەو رێژەیە بڕی ١٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی فرۆشراوە و
لەبەرامبەریشدا بڕی ٢٤٦ ملیۆن و ٥٤٣ هەزار و ٢٠٨ دۆلار بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوەتەوە.
باس
لەوەش کراوە، ئاستی فرۆشی کاش لەگەڵ خواستی گەشتیاراندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە
و ئەمڕۆش زیاتر لە هەزار و ٦٤٠ گەشتیار داواکاریان بۆ کڕینەوەی دۆلاری کاش پێشکەشکردووە
کە هاوتایە لەگەل چوار ملیۆن و ٩٢٠ هەزار دۆلار.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، ئاستی فرۆشی دۆلار بە شێوەی کاش و حەواڵە لەگەڵ دەسپێکی سیستمی
چاکسازی بانکی و دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی
ئەمریکا لە ئەبوزەبی ، بەڕیژەی ٢٥٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیووە.