سەردێڕ:

توێژینەوەکان: پەنجەکردن بە لوتدا دەبێتە هۆی توشبوون بە لەبیرچوونەوە

AM:11:31:10/09/2024

8604 جار خوێندراوەتەوە

پەنجەکردن بە لوتدا سەرەڕای ئەوەی خوویەکی باوە لەناو خەڵکدا بەڵام خوویەکی گونجاو نییە، دەکرێت توشبوون بە چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر بەدوای خۆیدا بهێنێت.


بەپێی دوایین توێژینەوەکان، دەکرێت پەنجەکردن بە لوتدا و دەرهێنانی لینجی کۆبووەوەی ناو لوت ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە زیاد بکات.

زاناکان لەم تاقیکردنەوەیەدا مشکیان بەکارهێنا و بۆیان دەرکەوت لەو ماوەیەدا مشکەکان چەند پرۆتینێکی کەڵەکەبوو دروستدەکەن پەیوەندییان بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە 'ئەلزەهایمەر'ـەوە هەیە.

بەدەر لەوەش دەکرێت چەند لێکەوتەیەکی دیکەی هەبێت و تووشی چەندین نەخۆشی جۆراوجۆری دیکەت بکات.

بۆ بینینی تەواوی بابەتەکە و زیانەکانی پەنجەکردن بە لوتدا دەتوانن بینەری ئەم پارچە ڤیدیۆیەی لاپەڕەی فەرمی Dr.XYZ بن













گەلەری