PM:06:03:12/03/2025
7216 جار خوێندراوەتەوە
نوێنەرێکی گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەیی داهاتوو مووچەی مانگی دووی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت. دەشڵێت، مامۆستایانی گرێبەسەتی هەولێر و دهۆک و خوێندنی کوردیی کەرکوک لەگەڵ مووجەی مانگی دوو مووچەی مانگی ٨ـی کاتی وانەبێژیشیان وەردەگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، عەلی رەوف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بڵاویکردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایان دابەش دەکرێت.
نوێنەری
گشتی مامۆستایانی گرێبەست باسی لەوەش کرد، مامۆستایانی گرێبەستی هەولێر و دهۆک و خوێندنی کوردیی
کەرکوک، لەگەڵ مووچەی مانگی دوو، مووچەی وانەبێژیی مانگی هەشتی ساڵی رابردووشیان
وەردەگرن.