سەردێڕ:

ئەم شەپۆلی گەرمایە نامێنێت و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە نزم دەبنەوە

AM:10:59:10/09/2024

8688 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی نزیکەی پێنج رۆژە شەپۆلێکی گەرما ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی گرتووەتەوە و لە هەرێم پلەکانی گەرمای بۆ سەروو ٤٠ پلەی سیلیزی بەرزکردەوە و لە عێراقیش هەندێک ناوچە گەیشتنە نزیک ٥٠ پلە. کەشناسی دەڵێت، لە سبەینێوە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما دادەبەزنەوە.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، هەروەها سبەینێ چوارشەممە، بەهەمان شێوە ئاسمان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە، بەڵام لە سبەینێوە دەست بە نزمبوونەوە دەکەن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:

هەولێر: ٤٢ پلەى سیلیزى

سلێمانی:٤٠ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٤١ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٤٤ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:٤٣ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٤٥ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ٤١ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٣٠ پلەى سیلیزى

سۆران: ٣٩پلەى سیلیزى













گەلەری