PM:10:05:12/03/2025
1648 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ئەلبانیا بەکارهێنانی ئەپلیکەیشینی تیکتۆکی قەدەغەکرد و لە سبەینێوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەچێکردن. ئەمەش دوای ئەوە هات لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی رابردوو بەهۆی شەر و دەمەقاڵی لەو ئەپلیکەیشنە مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ کوژرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، میدیاکانی ئەلبانیا بڵاویانکردووەتەوە، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئەلبانیا فەرمانی بە هەموو کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتی وڵاتەکە کردووە کە سێرڤەری چوونە ژوورەوەی تیکتۆک بووەستێنن.
ئەوەش
دوای ئەوە هات، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو ئێدی راما، سەرۆکوەزیرانی
ئەلبانیا بریاڕی قەدەغەکردنی تیکتۆکی دەرکرد بەهۆکاری ئەوەی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤
ساڵ لەگەڵ مێرمنداڵێکی دیکە لە تیکتۆک دەبێتە شەڕە قسەیان، دواتر لەسەر هەمان کێشە
دەبێتە شەڕیان و مێردمنداڵە تەمەن ١٤ ساڵەکە لە شەڕەکەدا کوژرا و ئەوەکەی دیکەش
برینداربوو.