سەردێڕ:

بەمەبەستی فراوانکردنی ژێرخانی پیشەسازی و وەبەرهینانی بیانی؛ عێراق رێککەوتنێکی نوێی واژۆکرد

PM:07:52:09/09/2024

1192 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی فراوانکردنی ژێرخانی پیشەسازی و وەبەرهینانی بیانی لە خاکی عێراقدا، دەستەی وەبەرهێنان وپیشەسازی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی بازرگانی وپیشەسازی وڵاتی سەنگافور و نیویۆرک رێککەوتنێکیان واژۆکرد کە بە رێککەوتنی " ئابووری سەنگافور" ناسراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، حەیدەر محەمەد، بەرپرسی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و پیشەسازی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، عێراق قۆناغێکی نوێی بڕیوە و لە ئێستاشدا ئامادەیە بۆ کرانەوە بەرووی وەبەرهێنانی بیانی بەتایبەتیش سەنگافور.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو رێککەوتنە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی بیانی و دەستی کاری ناوخۆیی لە عێراق بەتایبەتیش لە پارێزگا پیشەسازییەکانی وەک بەسرە،بەغدا کە بە ناوەی ئابووری عێراق ناوبراون.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا عێراق لەگەڵ سەنگافور و نیویۆرک هەنگاوێکی نوێ دەنێت بۆ ژێرخانی ئابووریی و پیشەسازی لە عێراق. وتیشی، " دەمانەوێت دەستی کاری بیانی و رۆشنبیری بیانی لە ناوچەکەدا بەرزتربکەینەوە، چونکە ئەوە متمانەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە عێراق بەرزتردەکاتەوە".

پێشتر بەرپرسی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی راگەیاند، عێراق وەک دەستپیکی جێبەجێکردنی پلانی هێڵی بازرگانی و هێڵی ئاسنینی گواستنەوەی کاڵا بازرگانییەکان لە کە بە عێراق – سوریا – ئەردەن – میسڕ تێپەڕ دەبێت، لەگەڵ سەرجەم وڵاتان گەیشتووەتە رێککەوتن و میسڕیش ئامادەکاری تەواوەتی بۆ ئەو پرسە ئەنجامداوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رێککەوتنی ئابووری سەنگافور – نیو یۆرک وەک سەکۆیەکی نوێیە بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ ناوخۆی عێرق، بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە ١٣ـی ساڵی ٢٠٠٦ و یاسای هەموارکراوی پیشەسازی ساڵی ٢٠١٥ـی یاسای بازرگانی عێراق ئەنجامدراوە.













گەلەری