سەردێڕ:

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر سەرەتا و کۆتایی کابینەکەی بەڵێنى بێکردار بوو بۆ گەنجان

PM:05:07:07/09/2024

1404 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەرى هەرێم سەرەتا و کۆتایی کابینەکەی بەڵێنی پێشخستنی توانای گەنج و رەخساندنی هەلی کار بوو، بەڵام هیچیانی جێبەجێ نەکرد و تەنها قسەبوو، دۆخی خەڵکیان خراپتر کرد و مووچەیان بڕى و باجیان زیاد کرد، هاوڵاتیانیش دەتوانن لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەر بە دەنگدان بە نەوەی نوێ تۆڵەی خۆیان لە دەسەڵات بکەنەوە.


سەرەتا و کۆتایی کابینەی نۆ، بەڵێنی هەلی کار و پێشخستنی توانای گەنجان بوو، بەڵام هەر قسەبوو هیچیان سەوز نەکرد، وەک کوردەواری دەڵێت پاشای قسانن و کۆڵەواری دەستانن.

مەسرور بارزانی لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت، کار لەسەر توانای گەنج دەکەن چونکە رۆڵێکی کاریگەریان لە بەرەوپێشبردنی وڵات هەیە. قسەکانی مەسرور بارزانی هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ساڵانە نزیکەی ٥٠ هەزار خوێندکار زانکۆ و پەیمانگاکان تەواو دەکەن، بەڵام بەهۆی بێ بەرنامەی و پشتکردنە گەنجان و دانەمەزراندنەوە تاوەکو ئێستا ٧٠٠ هەزار دەرچووی دانەمەزراو لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە و بێ کار ماونەتەوە و بەشێکیشیان بە ناچاری کۆچییان کردووە.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتیش، رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لەناو گەنجان روو لە زیادبوونە و لە ئێستادا گەیشتوەتە ٢٤٪ کە ئەوەش بە مانای حاڵەتی نائاساییە.

هاوکات کابینەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی نەک هەر هەلی کاریان نەڕەخساند، بەڵکو دەستیان کرد بە بڕینی مووچەی مووچەخۆران و باجیان زیادکرد و پڕۆژەکان بۆ رێژەی سفر دابەزین و هاوڵاتییانیان خستە دۆخێکی سەختی ژیانکردنەوە. هاوڵاتییانی هەرێمیش لە بەرامبەر ئەو ستەمەی پارتی و یەکێتیدا ٢٠ـی ئۆکتۆبەریان لەپێشە، کە دەتوانن بە بەشداریکردنیان لە دەنگدان و دەنگدانیان بە نەوەی نوێ کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەو جووت حزبە بهێنن.













گەلەری