حکومەتى کاربەڕێکەر سەرقاڵی پاساوهێنانەوەیە تاوەکو بەشێکی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو جێبەجێ نەکات، ئەویش زیادکردنی مووچەی ئیکرامیەیە، کە دەبێت خانەنشینان ساڵی ١٢ مووچە وەربگرن، بەڵام نزیکەی حەوت هەزار خانەنشین کە مامەڵەکانیان کردووە وەک پێشوو شەش مووچەیان بۆ هەژمار کراوە.
خانەنشینان دوای پەسەندکردنی یاسای یەکگرتوویی خانەنشینی و هاوتابوونی مووچەکانیان چاویان لە زیادکردنی ئیکرامیەکانیانە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر بووە بە رێگر لە بەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا.
دوای ئەوەی لە پێشوودا حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ماوەی چەند مانگێک بریاری زیادکردنی
مووچەی خانەنشینانی دواخست، لە ئێستاشدا سەرقاڵی پاساوهێنانەوەیە تاوەکو بەشێکی یاسای
خانەنشینی یەکگرتوو جێبەجێ نەکات، ئەویش زیادکردنی مووچەی ئیکرامیەیە، کە بەپێی بڕیارێکی
حکومەتی عێراق ئەو خانەنشینانەی لە ١ـی مانگی حەوتی ئەمساڵدا خانەنشین بوون دەبێت
١٢ مووچە وەربگرن، بەڵام نزیکەی حەوت هەزار خانەنشین کە مامەڵەکانیان کردووە وەک پێشوو
شەش مووچەیان بۆ هەژمار کراوە.
لەپاڵ رێگریکردن لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە
ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سندوقی خانەنشینی ئەو پارەیەی تێیدا بووە خوراوە کە بە ١٦
ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ١٦٠ هەزار خانەنشینی مەدەنی
و ٧٠ هەزار خانەنشینی سەربازی هەن، دوای ٣٣ ساڵ چاوەڕوانی؛ حکومەتی هەرێم کە هیچی
بۆ نەکردن، حکومەتی عێراق مووچەکانی هاوتا کردنەوە، لە ئێستاشدا بۆ زیادکردنی ئیکرامییەکانیان
هەر چاویان لە بەغدایە.